وهزارهتی ئهوقافى ههرێم رایدەگەیەنێت"رۆژى یەک شەممەی داهاتوو بڕیار لهسهر كردنهوهی دهرگای مزگهوتهكان دهدرێت بە رەچاوکردنى ههلومهرجی تهندروستی".
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، وێڕای سوپاسی بێ پایانمان بۆ مامۆستایانی ئایینی بەڕێز و نوێژخوێنان کە لە ماوەی رابردوودا پێگیریان بە ڕێنمایی و بڕیارەکانی لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لەھەرێمی کوردستان کردووە، کە ئەمەش بووەتە ھۆی پاراستنی گیانی ھاوڵاتیان، ھەموو جیھانیش گەواھیدەرن بۆ بڕیارەکانی حکومەتی ھەرێم و گوێرایەڵی ھاوڵاتیان لەو بوارەدا.
ئاماژەی بەوەشکرد" لەرۆژی یەکشەممەی داھاتوو کە دەکاتە ١١ی ٥ی ٢٠٢٠، بەپێی رێنمایی و ئەگەری هەلومەرجی گونجاوی تەندروستی، لێژنەی باڵای کرۆنا بریار لەسەر کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان دەدات".
وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی هەرێم راشیگەیاند" ئەم رێکارانەی کە لەمەودوا پەیرەو دەکرێ، لەپێناوی ئەوەیە کە ھەموو لایەک ئەرک و بەرپرسیاریەتی ئایینی نیشتیمانی لە ئەستۆبگرین بۆ پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیان".