دوو ئەندامی جڤات هاوەڵی نەوشیروان مستەفایە بۆ لای بارزانی

ئەو وەفدەی ئەمرۆی گۆڕان کە بە سەرۆکایەتی نەوشیروان مستەفا سەردانی بارزانی لە پیرمام دەکەن بە هاوەڵی دوو ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕانە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند کە هەریەک لە عومەری سەید عەلی و حەمە تۆفیق بەرپرسی ژووری پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی گۆڕان هاوڕێی نەوشیروان مستەفان لەم سەردانەدا.
بەپێی زانیاریەكانی سپی میدیا، كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی نێوان ئەو دوو سەركردەیە، تایبەت دەبێت بەگفتوگۆ لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی بنكە فراوان‌ لەهەرێم‌و ئەو گۆڕانكاریانەی كە لەئێستادا روودەدەن.
سپی میدیا ئەوەشی زانیوە كە تەوەرێكی تری گرنگی كۆبوونەوەكەی نێوان مەسعود بارزانی‌و نەوشیروان مستەفا قسەكردن دەبێت لەبارەی یەك دەنگی كوردو چۆنێتی گفتوگۆکردن لەگەڵ لیستە براوەکانی عێراق لەشیعەو سونەکان.




PM:12:30:15/05/2014