سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ژینگە
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
ئەستێرەکان
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
پەرلەمان کۆنابێتە تا پەیوەندی یەکێتی و پارتی ئاسایی نەبێتەوە
لە کۆبوونەوەی دوێنێی سەرکردایەتی یەکێتی دا بڕیاردراوە یەکێتی پەیوەندیەکانی لەگەڵ لایەنەکانی دەرەوەی پارتی بەهێز بکات، هاوکات بڕیاردراوە کە تا پارتی دەستبەرداری بڕیاردان بە تاک لایەنە نەبێت و پەیوەندیەکانی هەردوولا ئاسایی نەبێتەوە، کۆبوونەوەی کەشی پەرلەمان ئاسایی نابێتەوەو کۆبوونەوەش ساز ناکرێت.
بەپێی زانیاریەکانی " سپی " سەرباری ئەو راگەیاندنەی لە کۆبوونەوەکەوە بڵاوکرایەوە، یەکێتی بڕیاری داوە کە پەیوەندیەکانی لەگەڵ لایەنەکانی تری نێو پەرلەمان بەهێز بکات و متمانە بەگەڕێێنێتەوە بۆ ئەو پەیوەندیانە، ئەمەش لە پێناو سنوردانانێک بۆ " سیاسەتی تاكڕەوانەی پارتی".
هەروەها سەرکردایەتی یەکێتی بڕیاری دەرکردووە کە د. رێواز فائق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان هیچ دانیشتنێکی پەرلەمان رێنکەنەخات پێش ئەوەی پەیوەندیەکانی یەکێتی و پارتی ئاسایی بێتەوە، ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانیش لەو روانگەیەوەیە کە چیتر نابێت لە بڕیارەکاندا پارتی حساب بۆ یەکێتی و لایەنەکانی تر نەکات، لەسەر ئاستی پەرلەمان و حکومەت و دەزگاکانی تر.
رۆژی پێنج شەممەی رابردوو هەردوو جێگرەکەی سەرۆکی پەرلەمان، بەبێ رەزامەندنی سەرۆکی پەرلەمان، فراکسیۆنی پارتی و پێکهاتەکان و دوو پەرلەمانتاری تر، پرسی پارێزبەندی پەرلەمانتارانیان خستە دەنگەوەو لە چوار پەرلەمانتاری پارتی و گۆڕان و کۆمەڵ، پارێزبەندی تەنها لە پەرلەمانتارەکەی کۆمەڵ سەندرایەوە، لە کاتێکدا هەرچی فراکسیۆنەکانی تری پەرلەمانە بایکۆتی کۆبوونەوەکەیان کرد.
یەکێتی
سەرکردایەتی
کۆبوونەوە
پەرلەمان
PM:02:53:11/05/2020
هێرشە درۆنییەکانی ئێران بۆ سەر هەرێم دەستیپێکردەوە
کەشوهەوا تا ناوەراستی تەموز بەرزنابێتەوە
بافل تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکی میتی تورکیا کۆدەبێتەوە
بنەماڵەی کەریم خانی برادۆستی پەیوەندی ئایندەی خۆیان لەگەڵ یەکێتی دیاریدەکەن
سیناریۆیەکی دراماتیکی؛ کەین ئینگلتەرای گەیاندە قۆناغی 16 و کۆنگۆ ماڵئاوایی کرد
د. سەردار عەزیز: کەیسی د. عبدولەتیف لە تاوانی قەشە مەسیحیەکان دەچێت
ئەستێرەکان
تابلۆ عەدنان كەریم بۆ باوکی: شانازی دەکەم کە کچی تۆم
کیژان ئیبراهیم خەیات "ئەوین" بڵاودەکاتەوە
عەدنان کەریم نوێترین بەرهەمی بڵاوکردەوە
قادر ئینار هونەرمەندی ناسراوی سینەمای تورکیا کۆچی دوایی کرد
هانی 'نیشتمان' بڵاودەکاتەوە
Spee Media