بەپەلە.. بۆ دیدار لەگەڵ بارزانی
پاش تەواوبوونی نەوشیروان، شاندی یەكێتی بەڕێوەیە
پاش كۆتایی كۆبوونەوەی نەوشیروانو مستەفاو مەسعود بارزانی، شاندێكی یەكێتی نیشتمانی بۆ دیدار لەگەڵ بارزانی بەرەو پیرمام كەوتنە ڕێ.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند، شاندێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە لە هەریەك لە: د. بەرهەم ساڵح، عەدنان موفتی، حاكم قادر حەمە جانو چەند كەسی دیكە پێكهاتوون بۆ دیدار لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی (ماوەبۆ درێژكراوە)ی هەرێمی كوردستانو سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بەرەو پیرمام كەوتنە ڕێ.
سەردانی شاندەكەی یەكێتی لەكاتێدایە كە پاش نیوەرۆی ئەمرۆ بارزانی لەگەڵ نەوشیروان مستەفا رێكخەری بزوتنەوەی گۆڕان دیداریان كرد.
PM:03:36:15/05/2014