زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی شێوازی دەستپێکردنەوەی دەوامی ڕاگەیاند

زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی رایدەگەیەنێت" بە میكانیزمێكی گونجاوەوە و لە رێككەوتی ٣١ی ئایارەوە دەست بە خوێندن و دەوام دەكەنەوە".

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنجوومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە" بەمەبەستی دانانی میکانیزمێکی گونجاو بۆ دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمانبەرانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و پرۆسەی خوێندن و لەبەرچاوگرتنی ڕێنماییە تەندروستییەکان لەپێناو خۆپارێزی هەمووان، ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە کۆبووەوە و چەند بڕیارێکی دەرکرد".

ڕاشیگەیاند"  لەکۆبوونەوەى ئەمڕۆیاندا بڕیاردرا ڕێکەوتی ٢٠٢٠/٥/٣١ دەوامی خوێندکاران دەستپێبکاتەوە و پێش ڕێکەوتی ٢٠٢٠/٧/١ پڕۆسەکە کۆتایی پێبێت، وە ڕۆژی ٢٠٢٠/٦/١٤ تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ دەستپێدەکات".

ئاماژە بەئەوەشدراوە" ئەو وانە و ماددانەی خوێندکاران بەشێوەی ئەلکترۆنی وەریانگرتووە بۆ پێدانی زانیاری بووە و بۆ تاقیکردنەوە هەژمار ناکرێن و داوا نەکراوە بۆ تاقیکردنەوە تەنیا ئەو وانانە هەژمارکراون، کە تا پێش کەرەنتینەی گشتی واتا تا ڕێکەوتی ٢٠٢٠/٢/٢٥ خوێندراون".

باس لەوەشکراوە، ئەنجومەنی کۆلێج و پەیمانگاکان و ئەنجومەنی بەشەکان و لیژنە زانستییەکان ڕاسپێردراون بۆئەوەی میکانیزمی تاقیکردنەوەکان و میکانیزمی دانانی نمرەکان بەشێوەیەک ئەنجام بدرێت، کە خوێندکار زەرەرمەند نەبێت، لە بەرژەوەندی خوێندکاراندا بێت، هاوکات لەگەڵ پاراستنى كوالیتی و ئايتى خوێندن بێت.

 



PM:03:40:12/05/2020