سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ژینگە
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
ئەستێرەکان
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
وەزارەتی خوێندنی باڵا چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد
بۆ ئەو خوێندكار و قوتابیانەی زانكۆ، كە بەشێوەی ئۆنلاین لە دەرەوەی وڵات درێژەیان بە خوێندن داوە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم چەند بڕیارێكی دەركرد.
بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا، كە واژۆی د. ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵای لەسەرە، تیایدا هاتووە “لە دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئەو لێكەوتانەی كە لە ئەنجامدا هاتە ئاراوە و گەڕانەوەی ئەو قوتابی و خوێندكارانەی، كە لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن و لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بەپێی ئەو دەسەڵاتانەی پێماندراوە ئەم بڕیارانەی خوارەوەمان دەركرد”.
بەپێی بڕیارەکە، خوێندكاران ئەو ماوەیەی لە ناوەوەی وڵات بە شێوەی ئۆنلاین درێژەیان بە خوێندن داوە بۆیان ئەژمار دەكرێت و دەخرێتە سەر ماوەی مانەوەیان لە دەرەوەی وڵات، كە تیایدا دەخوێنن بۆ ئەم مەبەستە پێویستە داواكاری و بەڵگەنامەی فەرمی پێشكەش بە وەزارەتەكەمان بكەن.
هەروەها لە بڕیارەکەدا هاتووە، ئەو خوێندكارانەی گەڕاونەتەوە زانكۆكانیان و پڕۆسەی خوێندنیان ڕاگرتوە و بەشێوەی ئۆنلاین درێژەیان بە خوێندن نەداوە ئەوا لە دوای دەستپێكردنەوەی خوێندنیان ماوەی مانەوەیان لە ڕاگرتنی خوێندنیان زیاد دەكرێت بۆ ماوەی خوێندن و مۆڵەتی خوێندنەكەیان.
خوێندنی باڵا
ئۆنلاین
دەرەوەی ولآت
PM:03:51:13/05/2020
شاخەوانانی کوردستان لە مەترسییەک ئاگادار دەکرێنەوە
سوپای ئیسرائیل هۆشداری بەپەلە ئاراستەی دانیشتوانی باشوری لوبنان دەکات
رۆژێک پشووی فەرمی راگەیەندرا
تاوە باران دەبارێت
نرخی دینار بەرانبەر بە دۆلار دادەبەزێت
تۆم باراک سەردانی هەرێمى کوردستان دەکات
ئەستێرەکان
دینە بەمشێوەیە یادی ٣٨ ساڵەی لەدایكبونی كردەوە
بانە ١٢٣٤ بڵاو دەکاتەوە
نوێترین دەرکەوتنی هونەرمەند لەیلا فەریقی
ماڵی هونەرمەند عەلی ئەحمەد سووتا
بۆکان هەورامی بەرهەمێکی نوێ بڵاو دەکاتەوە
Spee Media