ماجدی مۆڵ گڕ ده‌گرێت
كه‌مێك به‌ر له ئێستا ئۆتۆمبیلێك لەجۆری تەكسی لەناو گەراجی ماجدی مۆڵ گڕی گرت‌و تا ئێستاش زیانەكانی بەراورد نەكراوە.
شێخ كافێ عه‌بدولقادر ئه‌فسه‌ری لێكۆڵینه‌وه له به‌رگری شارستانی هه‌ولێر بە سایتی باسنیوزی رایگه‌یاند: ئاگره‌كه به هۆی سوتانی ئۆتۆمبیل بووه له گه‌راجی ماجدی مۆڵ و خێرا ئاگره‌كه له لایه‌ن تیمه‌كانی ئاگركوژینه‌وه كونترۆڵ كراوه.
وتیشی: هیچ زیانێك به‌ر بینای ماجدی مۆڵ نه‌كه‌وتووه و لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی هۆكاری سوتانی ئۆتۆمبیله‌كه به‌رده‌وامه.
PM:01:53:17/05/2014