SNN: بۆ پەرلەمانی عێراق
یەكێتی 23 كورسی - گۆڕان 9 كورسی
بەپێی ئەنجامە بەراییەكان ژمارەی ئەو كورسییانە ئاشكرا دەكرێت كە هەریەك لە لایەنە سیاسیییەكان بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەدەستیان هێناوە.
بەپێی هەواڵێكی "تۆڕی هەواڵی سلێمانی" (SNN) لەھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوینەرانی عیراقدا بەپێی ئەنجامی بەراییەکان حزبو لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان ژمارەی کورسییەکانیان بەم شێوەیەیە :
پارێزگای سلێمانی
گۆڕان ٧ کورسی
یەکێتی ٦ کورسی
یەکگرتوو ٢ کورسی
پارتی ٢ کورسی
کۆمەڵ یەک کورسی
پارێزگای ھەولێر
پارتی ٧ کورسی
یەکێتی ٤ کورسی
گۆڕان ٢ کورسی
کۆمەڵ ٢ کورسی
پارێزگای دھۆک
پارتی ٨ کورسی
یەکگرتوو ٢ کورسی
یەکێتی یەک کورسی
پارێزگای کەرکوک
یەکێتی ٦ کورسی
پارتی ٢ کورسی
پارێزگای نەینەوا
پارتی ٧ کورسی
یەکێتی ٢ کورسی
پارێزگای دیالە
یەکێتی ٢ کورسی
پارێزگای بەغدا
یەکێتی یەک کورسی
پارێزگای سەڵاحەدین
یەکێتی یەک کورسی
بەپێی ئەم ئەنجامە بەراییە بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پارتی دیموکراتی کوردستان (٢٦) کورسیو یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان (٢٣) کورسیو بزووتنەوەی گۆڕان (٩) کورسیو یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان (٤) کورسیو کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان (٣) کورسییان بەدەستھێناوە .
PM:02:08:17/05/2014