فه‌رمانی گرتن بۆ (25) تۆمه‌تباری ئه‌نفال ده‌رچوه
دوای چوار ساڵ له‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران له‌گه‌رمیان له‌گه‌ڵ فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ (25) تۆمه‌تباری ئه‌نفال، هه‌وڵده‌درێت ئه‌و تۆمه‌تبارانه بپارێزرێن.
(عه‌لی مه‌حمود) چالاكوانی كه‌یسی ئه‌نفال به NNA ڕاگه‌یاند، دوای چوار ساڵ له‌بڕیاری وه‌زاره‌تی شه‌هیدان‌و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری‌و دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری دادگای باڵای تاوانه‌كان، به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی (258) تۆمه‌تباری ئه‌نفال‌و هیچ كارێك به‌و بڕیاره نه‌كرا، به‌ڵام له‌لایه‌ن دادوه‌رێكه‌وه له‌گه‌رمیان فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ (25) تۆمه‌تباری كه‌یسی ئه‌نفال ده‌رچوه.
وتیشی:"له‌ئێستادا ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه هه‌ندێك مامۆستای ئاینی‌و به‌رپرسانی ناوچه‌كه هه‌وڵده‌ده‌ن به‌پاساوی جیاجیا ئه‌و تۆمه‌تبارانه ده‌ستگیر نه‌كرێن، داواكاریشین كه‌س ده‌ستوه‌رنه‌داته كاروباری دادگاوه، ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای ناوچه‌كه به‌رزده‌نرخێنن".
PM:05:00:17/05/2014