وێنە.. بۆ یەکەمجار باڵۆن دێتە کوردستان

 کۆمپانیای باڵۆن کوردستان بۆ یەکەمینجار باڵۆن دێنێتە هەرێمەوە کە هاووڵاتیان دەتوانن سودی لێوەرگرن بۆ گەشتی ئاسمان و گەڕان بەسەر شاری سلێمانیدا.

خاوەنی پرۆژەكە بە سپی میدیای ڕاگەیاند:" هێنانی باڵۆن بۆ هەرێمی کوردستان بیرکردنەوەی چەندین ساڵمە بۆ ئەوەی هاووڵاتیان سودمەندبن لە گەشتی ئاسمانی بە باڵۆن کە لەزۆربەی ووڵاتانی جیهاندا هەیە".

 گۆران رەحمان وتیشی "پرۆژەکەی ئێمە بەشێوەیەکی فەرمیە و لەلایەن گەشتو گوزار و فڕۆکەوانی شارستانی عێراقەوە تۆمارکراوە و مۆڵەتی بۆ وەرگیراوە کە بەشێوەیەکی ستانداردی جیهانی دەبێت و سەرجەم باڵۆنەکان لە ووڵاتانی ئەوروپاوە هێندراوە" .

خاوەنی پرۆژەکە ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات ئەو باڵۆنانە لەلایەن شارەزایانی ئەوروپیەوە سەرپەرشتی دەکرێت و شۆفێرەکانی کەسانی ئەوروپین و بۆماوەیەک خۆیان کاری لەسەر دەکەن و پاشان کادری تر لە شاری سلێمانی پێدەگەیەنن.

لەئێستادا ئەو باڵۆنانە ژمارەیان سێدانەیە و تەنها لەشاری سلێمانی دەبێت و پاشان هەوڵدەدرێت بۆشارەکانی تری کوردستانیش بگوازرێتەوە. گۆران ئەوەشی رونکردەوە هێنانی ئەو باڵۆنانە بۆ پێشخستنی کەرتی گەشتوگوزار کاریگەری خۆیدەبێت بۆ شاری سلێمانی و گەشتیارانی ناوچەکانی دیکەی عێراق بۆ گەشتکردن بە ئاسماندا سەردانی شاری سلێمانی دەکەن و دەتوانن بەبەرزبونەوەی باڵۆنەکە لەجوانی شاری سلێمانی و ناوچەکە بگەن.

 بۆیەکمجارە لە عێراقدا باڵۆن لەلایەن کۆمپانیایەکەوە دێتە کوردستان و هاووڵاتیان دەتوانن لەبەرزاییەوە شاری سلێمانی بدینن.























PM:03:33:18/05/2014