تاپۆكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون لە هەرێم چووە بواری جێبەجێكردنەوە



لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان پڕۆسەی تاپۆكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون چووە بواری جێبەجێكردنەوەو، هاووڵاتیان دەتوانن دەست بە مامەڵەی تاپۆكردن بكەن.

 
محەمەد شوكری، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنەرانی هەرێم رایگەیاندووە"  ١٦٧ هەزار خانوو و شوقەی نیشتەجێبوونی بێ تاپۆ لە هەرێمی كوردستان هەیە و، لە ئەمڕۆوە پڕۆسەی تاپۆكردنیان لە كەرتی وەبەرهێنان چووە بواری جێبەجێكردنەوە، هاووڵاتیان و وەبەرهێنەرانیش دەتوانن دەستبكەن بە مامەڵەی تاپۆكردنیان".

 
بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنەرانی هەرێم کە بە کوردسات نیوزی راگەیاندووە، باس لەوەش دەکات" بە تاپۆكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون داهات بۆ حكومەتی هەرێم دەگەڕێتەوە و هاووڵاتیانیش سودمەند دەبن لە كڕین و فرۆشتنی یەكەكانی نیشتەجێبوون و ڕزگاریان دەبێت لە كێشەی كۆمەڵایەتی و چەند جار فرۆشتنەوەی شوێنی نیشتەجێبوونیان."

 



PM:05:00:31/05/2020