لە رێگەی ئینته‌رنێتەوە بڕی کاره‌بای مانگانه‌ت بزانه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی کاره‌بایی پارێزگایی هه‌ولێر ئاگاداری هاوڵاتیانی سنووری ئه‌و پارێزگایه ده‌کاته‌وه که ده‌توانن له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه پسوڵه‌ی کاره‌باکه‌یان ببینن.
له راگه‌یه‌ندراوێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی کاره‌بایی پارێزگایی هه‌ولێردا هاتووه هاوڵاتیانی سنووری ئه‌و پارێزگایه ده‌توانن له‌رێگه‌ی وێب سایته‌وه هه‌رکات بیانه‌وێ کاره‌باکه‌یان ببینین.
باس لەوەش دەكات ده‌توانن له وێب سایتی (www.pswla.com) پسووڵه‌یی کاره‌باکانیان ببینن یان وێنه‌ی پسوڵه‌کانیان بگرن و بۆ وێب سایه‌ته‌که‌ی بنێرن. ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووه ئه‌م وێب سایته له‌م بوارانه‌ی خواره‌وه‌دا کارئاسانی بۆ هاوبه‌شانی کاره‌بای سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌کات:
1. هاوڵاتیان لە رێگای ئەم سایتە دەتوانن لە هەر کاتێکدا پسوڵەی کارەباین ببینن و زانیاریی تەواو لەسەر کارەبا و خەرجی و وردەکارییەکانی بزانن.
2. ئەو هاوڵاتیانەی کە لە کاتی سەردانی ژمێرکاراندا ئامادە نەبێت دەتوانن وێنەی پێوەرەکەیان بگرن و لەرێگەری وێب سایتەکەوە بنێرن و کرێی کارەباکەیان بۆ هەژمار دەکرێ هەروەکو ئەوە وایە کە ژمێرکار پێوەرەکەی خوێندبێتەوە.
3. زانیاری لەسەر نرخی کارەبا و پۆلەکانی هاوبەشان و چۆنیەتی کردنەوەی هاوبەش و گۆرینی پێوەر و زیاد کردنی تەزوی کارەبا و مامەڵەکانی تری پەیوەنیدار.
4. لە رێگەی سیستەمەکەوە هاوڵاتی دەتوانێت هەر داواکاریەک یان سکاڵایەک پێشکەش بکات و وەڵامەکەی وەرده‌گرێتەوە.
PM:04:31:18/05/2014