٣٦ کۆڵبەر کوژراون و بریندارکران

بەپێى ئامارێک لەمانگى ئایاردا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا لە سنورى رۆژهەڵاتى کوردستان ٣٦ کۆڵبەر کوژراون و بریندارکران.

 

بەپێی ئامارێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئایاری ٢٠٢٠ دا، لانیکەم ٣٦ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە زیاتر لە ٩١٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا بووە.


هەنگاو ئاشکراشیکردووە، لەو ماووەیەدا ١٢ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ٢٤ کۆڵبەریش بریندار بوون. زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگای ئورمیە تۆمار کراوە کە ٢٥ حاڵەت بووە.


 





PM:02:07:01/06/2020