سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ: گومانم هه‌یه له‌و ژمارانه‌ی حكومه‌ت له باره‌ی كۆرۆنا رایده‌گه‌یه‌نێت
سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت" راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ترس له‌و خۆپیشاندانی هاوڵاتییان بوو كه‌له دوو رۆژی رابردوو نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاند". ده‌شڵێت" وەکو پزیشکێک و ئەندامێکی لیژنەی تەندروستی پەرلەمانیش، گومانم ھەیە لەو داتایانەی کۆرۆنا کە حکومەت رایدەگەیەنێت".
د. كازم فاروق، سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە" راگەیاندنی کەرەنتین و قەدەغەی ھاتوچۆ لەلایەن دەسەڵاتەوە تەنھا لە ترسی ئەو خۆپیشاندانەی ھاوڵاتیان بوو کە لە دوو رۆژی رابردوودا نەوەی نوێ رایگەیاند".
ئه‌وه‌شی وتووه: وەکو پزیشکێک و ئەندامێکی لیژنەی تەندروستی پەرلەمانیش، گومانم ھەیە لەو داتایانەی کۆرۆنا کە حکومەت رایدەگەیەنێت.
ناوبراو له به‌شێكی دیكه‌ی نووسینه‌كه‌یدا دەشڵێت" ئێستا زۆربەی وڵاتانی پێشکەوتوو ھاوشێوەی وڵاتانی ئەوروپا و کۆریا و یابان و چین، کەرەنتین و قەدەغەی ھاتوچۆیان لابردوە، ھەندێکیشیان بۆ نمونە وڵاتی سوید ھەر لە سەرەتاوە قەدەغەی ھاتوچۆ و کەرەنتینیان رانەگەیاند، چونکە لەڕووی زانستیەوە دەرکەوت کەرەنتین تەنھا کەمێک بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە دوادەخات، واتە تەنھا وەک بەنج یان ئازارشکێنێکی کاتی وایە و چارەسەری بنەبڕی ڤایرۆسەکە ناکات ئەگەر ھەبێت".
ڕاشیگەیاند" پێویستە دەسەڵات بژێوی ژیانی خەڵک دابین بکات، متمانە دروست بکات، رێکاری زانستی و هەنگاوی عەمەلی بنێت، نەک درۆ بڵاوبکاتەوە و خەڵک بترسێنێت، هیچ بیریش لە بژێوی هاوڵاتییان و فەرمانبەران نەکاتەوە".
نووسینه‌كه‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌كاتێكدایه كه وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی هه‌ڵشكانی ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان و به تایبه‌ت شاری سلێمانی، ماوه‌ی شه‌ش رۆژ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی راگه‌یاندووه.
PM:02:59:01/06/2020