بارزانیو عەلاوی كۆبوونەوە
ئەمرۆ یەكشەممە مەسعود بارزانی، سەرۆكی (ماوە بۆدرێژكراوە)ی هەرێمی كوردستان چاوی بە ئەیاد عەلاوی سەرۆكی لیستی نیشتمانی عێراقیو شاندێكی یاوەریكرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی سەرۆكایەتی هەرێم، لەو دیدارەدا دوا پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی عێراق تاوتوێ كرا و ھەروەھا قسە لەبارەی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و دەرئەنجامەكانی ئەو هەڵبژاردنە و كاریگەری لەسەر نەخشەی سیاسیی عێراق لە داهاتوو كرا.
هەر لەم دیدارەدا وێڕای باسكردنی ڕەهەندە جۆراوجۆرەكانی قەیرانی سیاسی عێراق لە ئێستا و چەند ساڵی ڕابردوو، هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕا بوون كە هەڵبژاردن و دەرئەنجامەكانی دەرفەتێكی زۆر باش بە گەلانی عێراق و لایەنە سیاسییەكان دەدات كە كار بۆ ڕاستكردنەوەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و چارەكردنی گرفتەكان بكەن.
PM:05:52:18/05/2014