پێش ناونانی هەردووكیان نێچیرڤان بارزانیو قوباد تاڵەبانی وەك سەرۆكی حكومەتو جێگرەكەی بەسەردانێكی رەسمی گەیشتنە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا.
ئەمرۆ 18-5 نێچیرڤان بارزانیو قوباد تاڵەبانی بەسەردانێكی رەسمی گیشتنە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بەسپی میدیای راگەیاند ئەم سەردانەی ئەو دوو بەرپرسە لەمیانەی بەرنامەكانی كابینەی حەوتەمی حكومەتی هەرێمدایەو پێشوەختی وادەی بۆ دانرابوو.
ئەم سەردانە لەكاتێكدایە كە ئەمرۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پاش چەند هەفتەیەك لەكێشمەكێش، بەتەوافق قوباد تاڵەبانیان وەك جێگری سەرۆكی حكومەت دەستنیشان كرد.
وابڕیارە رۆژی 3 شەممە 20-5 پەرلەمانی كوردستان ناونانی نێچیرڤان بارزانیو قوباد تاڵەبانی وەك سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی ئەنجام بدات.