قوباد تاڵەبانی تکا لە هاوڵاتیان دەکات نەخۆشی کۆرۆنا بەجددی وەربگرن (ڤیدیۆ)

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان داوا لە هاوڵاتیان دەکات نەخۆشی کۆرۆنا بەجددی وەربگرن.

 

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا روویكردەوە هاوڵاتیان رایگەیاند" داوا و تكاتان لێدەكەم با ئەم نەخۆشییە بەجددی وەربگرین، ئەم نەخۆشییە گاڵتە نییە، ئەم نەخۆشییە سیاسەت نازانێت و دەستكردی حكومەت و خەتای یەكێتی و پارتی نییە، ئەم نەخۆشییە بەرۆكی جیهانی گرتووە و لەناومان بڵاوبۆتەوە و داواكارم رێكار و رێنماییەكان بەجددی وەربگرین، لەبەر خاتری من و حكومەت و لایەنە سیاسییەكان نا، بەڵكو لەبەر خاتری خۆتان، نەهێڵن كەسانی بەناو سیاسی ئەم پڕۆسەیە بەلاڕێدا ببات تا دەعمی بۆچوون و بەرنامەكانی خۆیان بكات".

 

ئاماژەی بەوەشکرد" ئەگەر ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت لە بەرزبوونەوە، ئەوا کەرتی تەندروستی بەرگەی کۆنتڕۆڵکردنی بارودۆخەکە ناگرێت و رووبەڕووی مەترسییەکی گەورە دەبینەوە".

قوباد تاڵەبانی داواشی کرد، هەموان پێکەوە کاربکەین بۆ ئەوەی ئەم دۆخەی ئێستا تێبپەڕێنین.

 

 

 



AM:12:01:05/06/2020