کارماندێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنتڕۆڵ و گه‌یاندنی كاره‌بای سلێمانی كه زیاتر له دوو مانگه له ماڵه‌وه به رێگه‌ى ئۆنلاین كاره‌كانى كردووه و نه‌چووه بۆ ده‌وام، ئه‌مڕۆ به‌هۆى ڤایرۆسى كۆرۆناوه گیانى له‌ده‌ستدا.
ئه‌ندازیار غالب محمه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى كۆنترۆڵ و گه‌یاندنى كاره‌باى سلێمانى رایگه‌یاند" ئەمڕۆ یەکشەممە (باسم ساڵح عبدالستار) ته‌مه‌ن (59) ساڵ، كارمه‌ند له هۆبه‌ى داتا و زانیارى، به‌ڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵ و گه‌یاندنى كاره‌باى سلێمانى بە نەخۆشی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا".
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌و فه‌رمانبه‌ره زیاتر له 2 مانگه له ماڵه‌وه به ئۆنلاین ده‌وامى كردووه و كاره‌كانى راپه‌ڕاندووه، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ى بڕیارى پێشترى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌ركه‌وتن و دروستبوونى قه‌ره‌باڵغى، كه گروپێك له فه‌رمانبه‌ره‌كانیان له ماڵه‌وه و به رێگه‌ى ئۆنلاین ده‌وام بكه‌ن.