لە خانەقین یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

ئەمڕۆ یەكەم حاڵەتی تووشیوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە خانەقین تۆماركرا.
 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە تەندروستی خانەقین ڕایگەیاند"  ئەمڕۆ چوارشەممە یەکەم حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە خانەقین تۆمارکرا".

 

ڕاشیگەیاند" ئەو کەسە کچێکی تەمەن ١٩ ساڵانە و خوێندکار بوەو لە بەغدا گەڕاوەتەوە، دانیشتووی گەڕەکی ئیمام عەباسە". 




PM:07:22:10/06/2020