بەپێی ئەو ئەنجامانەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان رایانگەیاند پارتی دیموكراتی كوردستان و كۆمەڵی ئیسلامی كەمیان كردووە، یەكێتیو گۆڕان زیادیان كردووە، بەبەراوردكردن بەهەڵبژاردنی 2010.
پارتی دیموكراتی كوردستان لە 30 كورسییەوە كەمیكردووە بۆ 25 كورسی ئەگەر دوو كورسی كۆتای موسڵیش بهێنێت دەبێتە بە 27 واتە سێ كورسی كەمكردووە.
هەروەها كۆمەڵی ئیسلامیش كەمیكردووە كۆمەڵی ئیسلامی لە 4 كورسییەوە بۆ 3 كورسی.
هەرچی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەرێژیەكی بەرچاو زیادیكردووەو لە 14 كورسیەوە بەرزبۆتەوە بۆ 21 كورسی.
بزووتنەوەی گۆڕانیش لە 8 كورسیەوە بووە بە 9 كورسی.
یەكگرتووی ئیسلامی وەك خۆیەتی هەر چوار كورسی هێناوە.