پاڵاوگه‌یه‌كى ئاو له كه‌لار ١٥ ساڵه له‌كاركه‌وتووه و چاكنه‌كراوه
پاڵاوگه‌یه‌كی ئاو له كه‌لار له ساڵى ٢٠٠٦ له كاركه‌وتووه و تا ئێستا نۆژه‌ن نه‌كراوه‌ته‌وه و سودى لێنه‌بینراوه.
به پێی راپۆرتێكى یه‌كه‌ى چاودێرى حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان له باره‌ى كێشه و گرفته‌كانى ئاو له گه‌رمیان، باس له‌وه‌كراوه كه پاڵاوگه‌یه‌كى ئاو له‌كه‌لار كه له ساڵى ١٩٨٢ دروستكراوه، له ساڵی ٢٠٠٦ه‌وه له‌كار دابڕێنراوه و تائێستا سودى لێنه‌بینراوه.
به پێى راپۆرته‌كه، لە کەلار دوو پاڵاوگەی ئاو هەیه كه یه‌كێكیان له‌كاركه‌وتوه‌كه‌یه، ئه‌وه‌كه‌ى تریشیان ناتوانێت ئاوى هه‌مو شاره‌كه دابین بكات، بۆیه پشت به بیری ئیرتیوازی به‌ستراوه.
له راپۆرته‌كه‌ى یه‌كه‌ى چاودێریدا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له که‌لار دو حەوزی ئاوی تێدایە بۆ سه‌رچاوه‌ى ئاوی روباری سیروان، ئەوانیش بە بڕی ٣٠٠٠ مەتر و ١٨٠٠ مەتر ئاو هەڵدەگرن و ناتوانرێت به بڕی پێویستی گەڕەکەکان ئاوی تێدا کۆگا بکرێت.
بەوتەی (سامان ره‌حیم)، بەڕێوبەری ئاوی کەلار، ئه‌و خه‌زانانه تەنها بەشی چەند گەڕەکێک دەتوانرێت ئاوی تێدا کۆگا بکرێت، ئەمە لەکاتێکدایە قەزاکە ٣٢ گەڕەک لە خۆدەگرێت.
PM:04:10:16/06/2020