بەپەلە: پارتی ئەنجامەكان رەتدەكاتەوە

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی رایگەیاند " پارتی نارازییە بە ئەنجامە راگەیاندراوەكانی كۆمسیۆن‌و سكاڵا تۆمار دەكەین".
خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە ماڵپەری فەرمی پارتی راگەیاندووە" ئێمە پێشبینیی  28 كورسیمان دەكرد، بەڵام ئەوەی راگەیەنراوە تائێستا 25 كورسییە و چەند كورسییەكی دیكەیش كە لایەنگر و هاوپەیمانیان لەگەڵ ئێمە هەیە وەكو كورسیی كۆتای شەبەك و دوو كورسیی مەجلسی شەعبی كلدانی سریانی ئاشووری، ئەوانەش وەكو هاوپەیمانی خۆمان دەزانین و لەگەڵ سیاسەت و  بیرو بۆچوونی پارتییدان". 
ناوبراو وتی " لە نەینەوا‌و هەولێر پێشبینیی دوو كورسیمان دەكرد لە دیالە، بەڵام وا دەرنەچوو، بە ڕێپێدراوەكانی خۆمان گوتووە لە هەرسێ پارێزگاكە لای كۆمسیۆن ئەو تێبینیانە تۆمار بكەن و سكاڵا بكەن". 




PM:09:53:19/05/2014