بارزانی بەرپرسێكی باڵای زێرەڤانی زیندانی دەكات

بە فەرمانی بارزانی لەسەر دۆسیەی "گەندەڵی" بەرپرسی پێوەندییەكانی هێزی زێڕەڤانی عەمید نەجم تۆفیق دەستگیر دەكرێـت و دەدرێتە دادگەی سەربازی. 
عەمید نەجم حاجی تۆفیق كە ناسراوە بە ‌پڵنگ‌ كە بەرپرسی پێوەندییەكانی هێزی زێرەڤانیە، هاوكات ئەندامی لیژنەی باڵای ئاشتی‌و قەرەبووە، لەسەر فەرمانی بارزانی سەرۆكی هەرێمی ( ماوە بۆ درێژكراو)، دەستگیر كرا و رەوانەی زیندانی سەربازی كراوە.
باس نیوز كە ماڵَپەرێكی پارتییە بڵاویكردەوە كە بەپێی زانیارییەكان عەمید پڵنگ لە زیندانی سەربازی دەمێنێتەوە و ئێستە لێكۆڵینەوە لە فایلەكانی دەكرێت كە پێوەندیی  بە دۆسیەی دارایی و ‌دیارنەمانی پارە‌وە هەیە، دوای تەواوبوونی دادگەی سەربازیی هەرێمی كوردستان، بڕیار لەسەر دۆسیەكەی دەدات.
بەپێی زانیارییەكانی ئەو ماڵپەڕە، بەشێك لە هۆكاری گرتنی عەمید پڵنگ پێوەندیی بە پرسی دارایی لە راهێنانی هێزەكانی زێڕەڤانی و هێزی پڵنگ هەیە، بەڵام وردەكاریی كەیسەكە نەزاندراوە.




AM:11:43:20/05/2014