سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ژینگە
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
ئەستێرەکان
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
پارتی بەبێ مەحکومکردنی لەشکری تورکیا، بەپەکە دەڵێ: چۆڵیکەن
پارتی دیموکراتی کوردستان بەیاننامەیەک دەردەکات و بەبێ ئیدانەکردنی لەشکرکێشی تورکیا، بە پەکەکە دەڵێت "ئەگەر پابەندی بڕیارەکانی حکومەتی هەرێم نابیت، چۆڵی بکە"، بە ناڕاستەوخۆ بەلاهوری شێخ جەنگیش دەڵێت" خەبات و حوكمڕانی بە موزایەدات و سیاسەتی نابەرپرسانە ناكرێت".
دەقی راگەیێندراوەکەی پارتی
زۆر نیگەرانین بەرانبەر گرژی و پەرەسەندن و ئۆپەراسیۆنی سەربازی و تۆپباران و بوردومانەكانی توركیا و ئێران بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان، كە بووەتە هۆی دڵەڕاوكێی هاووڵاتیانی سڤیل و ناسەقامگیری لە ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان.
ئەم بابەتە تازە نییە و لە ساڵانی ڕابردوویش دووبارە بووەتەوە. هەموو جار و ئەم جارەیش قسەمان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی ئەم دوو وڵاتە كردووە و نیگەرانییەكانمان پێ ڕاگەیاندوون. ئەوان جەختیان لەوە كردووەتەوە كە هیچ جۆرە دژایەتیێكیان بەرانبەر هەرێم نییە و هۆكاری بوردومانەكان بوونی هێزە چەكدارە ئۆپۆزیسیۆنە كوردییەكانە كە لەناو خاكی هەرێم، كردەی سەربازی دژی ئێران و توركیا ئەنجام دەدەن.
ئێستا پەكەكە نزیكەی پێنجسەد گوندی هەرێمی كوردستانی لەبەردەستە و ئێمە چاوپۆشیمان لێ كردووە بەڵام ئەگەر ئەم دۆخە بەردەوام بێت بەهۆی بوردومانەكان زیانی گەورەتر بە هەرێم دەكەوێت و شوێنەكانی تری هەرێمیش دەكەونە ژێر مەترسی.
پێویستە گشت لایەكیش لەوە تێ بگات كە خەبات و حوكمڕانی بە موزایەدات و سیاسەتی نابەرپرسانە ناكرێت. بۆیە پێشتر گوتومانە و ئێستایش دەیڵێینەوە كە ئێمە لەگەڵ خەباتی سیاسی و ڕێكاری ئاشتیانەین بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد لە پارچەكانی تر و ئەگەر پەكەكە و لایەنە چەكدارەكانی تر ناتوانن پابەندی بڕیار و حوكمڕانیی هەرێمی كوردستان بن با شەڕ و چاڵاكییەكانیان بگوازنەوە بۆ مەیدانی ڕاستەقینەی خۆیان و چیتر نەبنە مایەی هەڕەشە و ماڵوێرانی بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان.
پارتی دیموكراتی كوردستان
٢٠ـی٦ـی٢٠٢٠
پارتی
لەشکركێشی تورکیا
پەکەکە
یەکێتی
PM:02:48:20/06/2020
پزیشکیان: خۆڕاگریی گەلی ئێران دوژمنی ناچار بە ڕێککەوتن کرد
نرخی دینار لە کاتی داخستنی بازاڕ نزم دەبێتەوە
پۆلیسی هەولێر: تۆمەتباری کوشتنی هاوڵاتیەکەی دوێنێ شەو دەستگیرکرا
حیزبی دیموکرات: چەکمان لە ئەمریکا وەرنەگرتوە
رژێمی ئێران بڕیاری ٦ ساڵ زیندانی و ٧٠ قامچی بۆ هونەرمەندێکی کورد دەرکرد
بنکەیەکی تایبەت بە پاراستنی گەشتیار لە رووبارەکان دەکرێتەوە
ئەستێرەکان
دینە بەمشێوەیە یادی ٣٨ ساڵەی لەدایكبونی كردەوە
بانە ١٢٣٤ بڵاو دەکاتەوە
نوێترین دەرکەوتنی هونەرمەند لەیلا فەریقی
ماڵی هونەرمەند عەلی ئەحمەد سووتا
بۆکان هەورامی بەرهەمێکی نوێ بڵاو دەکاتەوە
Spee Media