كه‌پڵی پێشوی كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكی كۆریای باكور كه به‌وته‌ی میدیاكان ساڵی رابردوو له‌سێداره‌دراوه، له‌كه‌ناڵی ره‌سمی به‌زیندویی و ته‌ندروستییه‌كی باشه‌وه ده‌ركه‌وت.
ئه‌و كچه كه ناوی هیۆن سۆنگ وڵ-ه‌و سه‌رۆكی گروپێكه به‌ناوی مۆرانبۆنگ، له‌دیمه‌نی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی ره‌سمی پیۆنگیانگ-دا ده‌ركه‌وت كه رۆژی هه‌ینی رابردوو له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی كرێكاراندا له پایته‌خت وتار پێشكه‌ش ده‌كات.
له‌میانه‌ی وتاره‌كه‌یدا كۆنه‌یاره‌كه‌ی سه‌رۆكی كۆریای باكور سوپاسی سه‌ركردایه‌تی كیم-ی كرد‌و داوایكرد كرێكاران شێلگیرانه‌تر كاربكه‌ن.
مانگی سێپته‌مبه‌ری رابردوو میدیاكانی كۆریای باشور‌و ژاپۆن رایانگه‌یاند، هیۆن و چه‌ند ئه‌ندامێكی تری ئۆركسترای ئونهاسو و چه‌ند موزیسیانێكی تر به‌هۆی تۆماركردنی دیمه‌نی سێكسكردنی خۆیان، به گوللـه كوژراون. له‌مانگی ئۆكتۆبه‌ریشدا پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ده‌زگای سیخوڕیی كۆریای باشور رایگه‌یاند كه ئاگاداری ئه‌و له‌سێداره‌دانه بووه، سه‌نگێكی تر چووه سه‌ر ئه‌و هه‌واڵ و ده‌نگۆیانه.
له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ر ئه‌وكاته كۆریای باكور ئه‌و هه‌واڵ و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و به تاوانێك ناویبرد كه قبوڵكرنی مه‌حاڵه.
له‌ئینگلیزییه‌وه: والی شێخ عه‌لی
سه‌رچاوه: AFP