سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ژینگە
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
ئەستێرەکان
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
یەکێتی کەمکردنەوەی مووچە رەتدەکاتەوە
ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، د. میران محەمەد لە لێدوانێکدا رایگەیاند" ئێمە چاوەڕێی ئەوەمان لە حکومەت نەدەکرد کە ئەمڕۆ ئەو بڕیارە خراپە بدات بە کەم کردنەوەی موچە.
لە لێدوانیکی رۆژنامەوانیدا د. میران محەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند" لە بەیاننامەی چەند رۆژی پێشوترمان بە روونی داوامان کردبوو بەپەلە دەست بکرێت بە دابەشکردنی موچە و لە وەزارەتەکانی تەندروستی و پێشمەرگە و ناوخۆوە دەستپێ بکات نەوەک کەم بکرێتەوە".
هەروەها ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی وتیشی "وەکو یەکێتی دژی کەم کردنەوەی موچەین و بە تەواوی رەتی دەکەینەوە".
میران محەمەد ئاشکراشیکرد " لە کۆبونەوەی ئاییندەماندا بەم نزیکانە تاوتوێ یٔەم بابەتە دەکەین و بژاردەکان هەڵدەسەنگێنین و وەک یەکێتی هەنگاوی پێویست دژی کەم کردنەوەی دەگرینەبەر
وە رەنگە لە دوای ئەوکۆبونەوەیە تیمی خۆمان لە حکومەت یٔاگاداربکەینەوە بۆ هەنگاوی دواتر و رێگری لە کەمکردنەوەکە".
ئەمڕۆ حکومەتی هەرێم بە بەشداری نوێنەرای هەر سێ لایەنی بەشداربووی سەرەکی پارتی و یەکێتی و گۆڕان، بڕیاریان دەرکرد کە پلە باڵاکان نیوەی مووچەیان لێببڕدرێت، مووچەخۆرانی یتر ٢١% یان لێببڕێت، خانەوادەی شەهید و ئەنفال و زیندانی سیاسی و ئەوانەی مووچەیان لە خوار ٣٠٠ هەزار دینارەوەیە مووچەیان کەمناکرێتەوە.
کەمکردنەوەی مووچە
یەکێتی
AM:12:25:22/06/2020
"سبەی لیستی مووچەی مانگی ٧ رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت"
دۆناڵد ترەمپ: بەردەوام دەبین لە هێرشکردنە سەر ئێران
وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی: بە گەیشتنی بەنزین نرخەکەی دادەبەزێت
ترەمپ بەرامبەر بەکوشتنی ٥٣ هەزار خۆپیشاندەر، ئێران بە "دڕندە" ناو دەبات
یەکێک لە بریندارەکانی کۆمەڵە گیانی لەدەستدا
نرخی دینار لە کاتی داخستنی بازاڕدا دابەزی
ئەستێرەکان
تەیلۆر سویفت و تراڤیس کێڵسی هاوسەرگیرییان کرد
تابلۆ عەدنان كەریم بۆ باوکی: شانازی دەکەم کە کچی تۆم
کیژان ئیبراهیم خەیات "ئەوین" بڵاودەکاتەوە
عەدنان کەریم نوێترین بەرهەمی بڵاوکردەوە
قادر ئینار هونەرمەندی ناسراوی سینەمای تورکیا کۆچی دوایی کرد
Spee Media