جێگری پارێزگاری ههڵهبجه ڕایدەگەیەنێت" ژمارەکان لە پارێزگای هەڵەبجە زۆر بەخێرایی بەرز دەبنەوە گەیشتە 121، لەبەر کەمی مەوادی پشکنین نەبێت زۆر لەوە زیاترە ئەو ژمارە ، هەڵگری ڤایرۆسەكە لە هەڵەبجە زۆرە".
كاوه عهلی جێگری پارێزگاری ههڵهبجه لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە پارێزگاکە بڵاویکردەوە، پێویستە وەزارەتی تەندروستی رۆژانە هەڵسەنگاندن بۆ ئەو داتایانە بکات کە رایدەگەیەنێت، بزانێت لە کوێ پێویستی بەدەمەوە بون هەیە پلانی بۆ دابنێت، لە ئێستادا ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە زۆر بەخێرایی بەرزدەبێتەوە، گەیشتوەتە 121 تووشبوو، لەبەر کەمی مەوادی پشکنین نەبێت ژمارەی تووشبووان زۆر لەو ژمارەیە زیاترە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، تا ئێستا 121 هەزار و 849 پشکنین لە هەرێمی کوردستان کراوە، بە هەوڵی چەند کارمەندێکی دڵسۆز و بە توانا، ڕۆژانە بەردەوام خەریکی پشکنینن و بە داخەوە کە ئێستا مەوادی پشکنین لە تاقیگەی هەڵەبجە تەواو دەبێت، تەنها 918 پشکنین کراوە، واتە لە هەزار پشکنین حەوت پشکنینی بەردەکەوێت، بەڵام شوێنی تر هەیە 46.8% پشکنینەکانی بەردەکەوێت.
جێگری پارێزگاری ههڵهبجه باسی لەوەشکردوە، هەڵەبجە لەو ژمارە پشکنینە 121 حاڵەتی پۆزەتیڤی هەبوە، واتە لە سەد 13ی پشکنین پۆزەتیڤ بوە، بەڵام شوێنی تر هەیە لە هەزار پشکنین 18 حاڵەتی پۆزەتیڤی هەیە.
وتیشی" لە رابردودا لە هەڵەبجە لەبەر کەمی مەواد ژمارەیەکی کەم پشکنین کراوە و لەگەڵ شەونخونی و ماندوبونی کارمەندانی تاقیگەی پشکنین بەڵام مەواد و ئامێری پێویستی بۆ دابین نەکراوە و بۆی زیادنەکراوە، ئێستا مەوادی پشکنین بەرەو کۆتایی دەڕوات، واتە ڕۆژانی داهاتو ئەگەر "کیت" دابین نەکرێت لەلایەن وەزارەتی تەندروستی توانای پشکنین نامێنێت".
كاوه عهلی رونیشیکردەوە: ئەوەی لە گەرمیان روبدات کاریگەری لەسەر هەڵەبجە هەیە و بە پێچەوانەشەوە، ئەوەی لە سلێمانی ڕوبدات لەسەر هەڵەبجە و هەولێر و دهۆک و گەرمیان و ڕاپەڕین هەیە، نابێت بە شێوەیەک سەیر بکرێت ئاگرە سورە لەخۆم دورە بەدڵنیاییەوە لە بەغداش هەبێت لە ئێمە دور نییە.