سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، د.محمد شوكری، رایگەیاند" پڕۆسه‌ی تاپۆكردنی یه‌كه‌كانی نێشته‌جێبوون ده‌ستیپێكراوه و دوای ئه‌وه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاری له‌سه‌ر درا".
له لێدوانێكی تایبه‌ت به فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری، ڕایگه‌یاند كه پڕۆسه‌ی تاپۆكردنی یه‌كه‌كانی نێشته‌جێبوون ده‌ستیپێكراوه و دوای ئه‌وه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاری له‌سه‌ر درا.
د.محمد شوكری وتی: “به تێكڕایی ١٦٥ هه‌زار یه‌كه‌ی نێشته‌جێبوون له هه‌رێمی كوردستان دروستكراوه و به‌شێكی زۆریان ماون كه تاپۆ نه‌كراون، له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا پرۆسه‌كه زیاتر دەچێتە پێشەوە.“
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆبوونه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه خێراتر بكرێت و په‌له له جێبه‌جێكردنی تاپۆكردنی یه‌كه‌كانی نێشته‌جێبوون بكرێت.