سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت" جێگری بەرپرسی لقی سلێمانی یەكێتی زانایان تووشی كۆرۆنا بوو".
عەبدوڵڵا وەیسی سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان لە پەرەی تایبەتی خۆی لە تۆڕیی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" بڵاویكردەوە، مامۆستا عەتا پێنجوێنی جێگری بەرپرسی لقی سلێمانی یەكێتی زانایان یەكێكە لە كادیرە هەرە دڵسۆزەكان و ڕۆڵی دیار و بەرچاوی هەبووە لە خزمەت كردن بە زانایانی ئاینی پارێزگای سلێمانی، بەداخەوە تووشی ڤایرۆسی كۆرونا بووە، دڵنیام وورە بەرزییەكەی دەبێتە هۆی زاڵبوونی بەسەر ڤایرۆسەكەدا.
بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری گشتی کۆرۆنا لە هەرێم بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
کەڕەنتین ١٥٩١٦ هاوڵاتی (١٤٦٤٠ دەرچوو)
پشکنین ١٢٣٧١١ (٥٧٦٠٠ هەولێر، ٣٨٤٠٠ سلێمانی، ٢٦٧٩٣ دهۆك، ٩١٨ هەلەبجە)
تووشبوون ٤٦٧٩ (١٠٦١ هەولێر، ٢٣٤١ سلێمانی، ١٥٦ دهۆك، ١٢١ هەلەبجە)
چاکبوون ١٥١٤ (٥٩٨ هەولێر، ٧٤٨ سلێمانی، ١٣٠ دهۆك، ٣٨ هەلەبجە)
مانەوە لە نەخۆشخانە ٣٠٣٢ (٤٤٣ هەولێر، ٢٤٨٢ سلێمانی، ٢٦ دهۆك، ٨١ هەلەبجە)
مردن ١٣٣ (٢٠ هەولێر، ١١١ سلێمانی، ٢ هەڵەبجە)