بەڕێوەبەری تەندروستی خانەقین رایدەگەیەنێت" لە سنوری ناوچەی خانەقین دوو کەسی تر تووشی کۆرۆنا دەبن".
سەرمەد حاجی یونس بەڕێوەبەری کەرتی تەندروستی خانەقین رایگەیاند" دوو هاوڵاتی تر له دوای ئهنجامدانی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ هەردووکیان، ئهنجامهكهی "پۆزهتیف" بوو دهركهوت تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون".
ئاماژەی بەوەش کرد، تووشبوەکان بەرکەوتنیان لەگەڵ تووشبووی دیکەدا هەبووە و هەردووکیان دانیشتووی ناو شاری خانەقینن، رەوانەی نەخۆشخانەكانی بەعقوبە دەكرێن بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی.
تا ئێستا کۆی حاڵەتەکانی توشبون بەڤایرۆسەکە لەشاری خانەقین ١٣ حاڵەتە و یەک حاڵەتی گیانلەدەستدانیش تۆمارکراوە.