دوو نەخۆشی کۆرۆنا لە گەرمیان گیانیان لەدەستدا


بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان ڕایگەیاند" نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو نەخۆشی کۆرۆنا لە گەرمیان گیانیان لەدەستدا، سەرباری چارەسەری پێویست و بەستنی ئامێری ھەناسەدانی دەستکرد". 

وتیشی" دوو نەخۆشەکە لە رەگەزی مێن و تەمەنیان سەروی ٦٠ ساڵە، پاش چارەسەر و بەستنی ئامێری ھەناسەدانی دەستکردیش، بەڵام بەکاریگەریی سەختی نەخۆشیەکەیان گیانیان لە دەستدا". 

هەر لە ڕاگەیەندراوەەکەدا تەندروستی گەرمیان داوا لە ھاوڵاتیان دەکات کە پابەندی رێنماییەکان بن و مەترسیەکان بەھەند وەربگرن و بەتایبەتیش پابەندی خۆپارێزیی و رێنماییە نوێکانی ژوری ئۆپراسیۆنەکانی ئیدارەی گەرمیان بن.




PM:02:15:25/06/2020