بارزانی به‌ره‌و ئه‌وروپا به‌ڕێكه‌وت
هولاند - بارزانی
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21ی ئایاری 2014، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی (ماوەبۆدرێژکراوە)ی هه‌رێمی كوردستان به یاوه‌ریی شاندێكی حكومی به سه‌ردانێك به‌ره‌و ئه‌وروپا به‌ڕێكه‌وت كه فه‌ره‌نسا و ئیتاڵیا و ڤاتیكان له‌خۆ ده‌گرێت.
به پێی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌و سه‌ردانه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێم له فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ فرانسوا هولاند، سه‌رۆكی كۆماری فه‌ره‌نسا كۆده‌بێته‌وه و چاوی به گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌وێت.
هه‌ر به‌پێی ئه‌جێندای ئه‌م سه‌ردانه، بارزانی سه‌ردانی ڤاتیكان ده‌كات و چاوی به قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتیكان فرا‌نسیسی یه‌كه‌م ده‌كه‌وێت بۆ باسكردنی بارودۆخی سیاسی له ناوچه‌كه به گشتی و هه‌رێمی كوردستان، دواتر له ئیتاڵیا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته كۆده‌بێته‌وه.
بارزانی له دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی فه‌ره‌نسا و ئیتاڵیا، به شێوه‌یه‌كی گشتی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و پاریس و رۆما تاوتوێ ده‌كات.
PM:03:14:21/05/2014