عادل موراد: هەر لایەنێك حكومەتی عێراق پێكبهێنێت لەگەڵی رێكدەكەوین
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان باس له‌وه‌ده‌كات كه هه‌وڵی دوورخستنه‌وه‌ی كورد له‌به‌غدا عه‌ربستانی سعودی و توركیای له‌پشته و ده‌شڵێت: مه‌سه‌له‌ی دواكه‌وتنی موچه په‌یوه‌ندیی به‌قووتی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه.
ئەمڕۆ لەپەراوێزی كردنەوەی پێشەنگای نێودەوڵەتی لەسلێمانی عادل موراد سكرتێری ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا باسی لەڕێكەوتنی بزووتنەوەی گۆڕان‌و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كرد بۆ دابەشكردنی پۆستەكانی سلێمانی‌و رایگەیاند "دەبێت یەكێتی‌و گۆڕان بۆ ئیدارەكردنی سلێمانی بگەنە رێكەوتن".
وتیشی "گۆڕان بەشێكە لەیەكێتیو یەكێتیش بەشێكە لەگۆڕان، بۆیە رێكەوتنیان لەسەر ئەو پرسە ئاسان دەبێت".
لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق، عادل موراد رایگەیاند "دووركەوتنەوەی كورد لەبەغداد بەپلانێكی هەرێمی بووە، بەتایبەتی هەردوو وڵاتی سعودییەو توركیا، كە ئەمەش زیانی هەیە بۆ كورد".
وتیشی "هەر لایەنێك حكومەت پێكبهێنێت لەگەڵی رێكدەكەوین، بۆ ئەوەی ئەو قەیرانەی ئێستا هەیە چارەسەربكرێت".
PM:04:02:21/05/2014