ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ هه‌واڵێكی رووداو ره‌تده‌كاته‌وه
ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی سه‌وزی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌و هه‌واڵه‌ی ره‌تكرده‌وه كه گوایه راسپێردرابێت بۆ پۆستی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی له كابینه‌ی هه‌شتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
له‌لێدوانێكی بۆ PUKmedia ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ ئه‌و هه‌واڵه‌ی ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند: ئاگاداری هیچ شتێكی وانیم، ئه‌و هه‌واڵه دوره له راستیه‌وه‌و تائێستا له لایه‌ن یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستانه‌وه بۆ ئه‌و پۆسته رانه‌سپێردراوم.
ده‌رباز كۆسره‌ت ئه‌وه‌شی وت: كه ئاماده‌یه له هه‌رپله‌و پۆستێكدا بێت خزمه‌ت به خه‌ڵكی كوردستان بكات.
PM:04:33:21/05/2014