به‌هۆی كه‌مكردنی ده‌نگه‌كان
به‌رپرسانی راگه‌یاندنی پارتی ده‌گۆڕدرێن
پێدەچێت سه‌رنووسه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگاكانی پارتی بگۆڕدرێن، لەبەرامبەردا ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی ئەم دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی باس نیوز، دوای كه‌مكردنی كورسیه‌كانی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، گله‌یی و گازانده‌ی زۆر كرایه سه‌ر زۆربه‌ی ده‌زگاو جومگه‌كانی پارتی، له‌ناویاندا كه هێرشی توندی به‌ركه‌وت، راگه‌یاندنه‌كه‌ی بوو، بۆیه ئه‌و ده‌نگۆیانه پێشتر باسده‌كران كه گوایه گۆڕانكاری به هه‌یكه‌لی ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی و ته‌واوی لقه‌كانی میدیای ئه‌و حیزبه ده‌كرێ، جارێكی دی به‌رزبووه‌ته‌وه.
له‌ئێستادا چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵیی ئه‌وه‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه له‌سه‌ره‌تا به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌رنووسه‌ری ده‌زگا ئۆرگانییه‌كان ده‌گۆڕدرێن، له‌وانه كوردستان تیڤییه كه له‌وه‌ته‌ی دروستبووه كاروان ئاكره‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌و كه‌ناڵه‌یه، پێشبینی ده‌كرێ هه‌ڤاڵ نه‌ورۆز راگه‌یاندكار و بێژه‌ری پارتی جێی بگرێته‌وه. ته‌له‌فزیۆنی زاگرۆسیش بدرێته عوسمان رانییه‌یی.
هه‌ردوو بڵاوكراوه‌ی ئۆرگانی پارتیش ناویان له‌لیسته‌كه‌دا هاتووه، سه‌لام عه‌بدوڵلا له رۆژنامه‌ی خه‌بات نامێنێ، هاوده‌نگ فاروق به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینی رۆژنامه‌ی هه‌ولێر جێی ده‌گرێته‌وه، گۆڤاری گوڵانیش ئه‌ركی سه‌رنووسه‌ریه‌تییه‌كی ده‌درێته خه‌سرۆ پیرباڵ.
هه‌ر به‌پێی هه‌واڵه‌كه دوو رادیۆكه‌شی گۆڕانكاری لێ ده‌كرێ، ده‌نگی كوردستان ده‌درێته سه‌ردار خۆشناو و رادیۆی په‌یامنێریش خانزاد سه‌عدی ده‌بێته به‌ڕێوه‌به‌ری.
سایتی (باس‌نیوز) بڵاویكردۆته‌وه، په‌یوه‌ندی به ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی كردووه پێیان راگه‌یاندوون كه به‌ناوی ده‌زگاكه‌وه بنووسین ته‌واوی ئه‌و هه‌واڵانه دووره له راستی و هه‌ر گۆڕانكارییه‌كیش بكرێت راسته‌خۆ راده‌گه‌یه‌نرێت
PM:05:35:21/05/2014