سكاڵای یاسایی لەسەر مامۆستایەكی ئاینی تۆمار كرا

قائیمقامی کۆیە سکاڵایەکی یاسای لەسەر مامۆستایەکی ئاینی تۆمار دەکات و دەڵێت" سوكایەتی بە دڵداری شاعیر كردوە، بۆیە سكاڵا یاساییمان لەسەر تۆمار كردووە".

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا یوسف حەسەن قایمقامی كۆیە بڵاویکردەوە" ئەمڕۆ لەجێگرایەتی داواکاری گشتی کۆیە لەلایەن قائیمقامیەتی قەزای کۆیە سکاڵای یاسایی لەسەر کەسێک بەناوی(عبدالحمید) (کوڕی پاک) تۆمارکرا، کە کەسێک وەک بانگخوازی ئیسلامی لەڤیدۆیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو بۆتەوە سوکایەتی بەمارشی نەتەوەی ئەی ڕەقیب و شاعیری دیاری گەلی کورد "دڵدار" دەکات".

 

ڕاشیگەیاندوە" پاڵپشت بەناڕەزایی وداواکاری چالاکوانانی کۆمەڵی مەدەنی  شاری کۆیە ئەمڕۆ مامۆستا "یوسف" قائیمقامی قەزای کۆیە سکاڵاکەی تۆمارکرد لەداواکاری گشتی کۆیە". 

 

یونس ڕەئووف وەك شاعیرێكی كورد بە "دڵدار" ناسراوە، لەدایكبوی ١٩١٨یە و لە ١٩٤٨ كۆچی دوایی كردووە، بەناوبانگترین شیعری دڵدار، "ئەی ڕەقیب"ە كە لە تەمەنی ٢٨ ساڵی و دوو ساڵ پێش مردنی، كرا بە سروودی نیشتمانیی كۆماری مەهاباد و تا ئێستاش بە سرودی نیشتمانی ماوەتەوە و دەناسرێتەوە.

 





PM:01:12:05/07/2020