كۆمسیۆن واده‌ی سكاڵا تۆماركردن دیاریده‌كات
سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵا سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، واده‌ی سكاڵا تۆماركردنی له‌لایه‌ن قه‌واره سیاسیه‌كانه‌وه له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند.
(سه‌ربه‌ست مسته‌فا) سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵا سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، دوا به‌دوای ڕاگه‌یاندنی ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕاگه‌یاند، لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌توانن دوای سێ ڕۆژ ده‌ست به‌تۆماركردنی سكاڵاكانیان بكه‌ن، له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان‌و شێوازی تۆماركردنی سكاڵا له‌ڕێگه‌ی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، یاخود له‌ڕێگه‌ی دادگای ته‌میزه‌وه ده‌بێت.
وتیشی:"لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه سێ ڕۆژ مۆڵه‌تیان له‌به‌رده‌مه بۆ تۆماركردنی سكاڵا‌و دواتر دادگا بڕیار له‌سه‌ر سكاڵاكان ده‌دات دروسته یاخودا نا".
PM:03:35:22/05/2014