بارزانی سه‌روه‌ت‌و سامانی خۆی ئاشكراکرد بێ ئەوەی ئاشاکرا بکرێت بۆ میدیاکان
له‌هه‌نگاوێكی نوێدا‌و به‌مه‌به‌ستی ئاشكراكردنی سه‌روه‌ت‌و سامانه‌كه‌ی، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی (ماوە بۆ درێژكراوە)ی هه‌رێمی كوردستان سه‌روه‌ت‌و سامانی خۆی بۆ ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی هه‌رێم ئاشكراكرد، بەبێ ئەوەی میدیاکان بزانن چی هەیە.
بەپێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی ڕاگه‌یاندنی ده‌سته‌ی گشتی نه‌زاهه‌ی هه‌رێم، به‌پێی نوسراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره (285) له(22/5/2014)دا، (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌روه‌ت‌و سامانی بۆ ده‌سته‌ی گشتی ده‌سپاكی (نه‌زاهه)ی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا كرد.
پێشتریش چه‌ندین په‌رله‌مانتار‌و به‌رپرسی هه‌رێمی كوردستان، سه‌روه‌ت‌و سامانی خۆیان بۆ ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی هه‌رێم ئاشكرا كرد.
PM:03:37:22/05/2014