هەولێر.. تەرمی گەنجێك لە زێی گەورە دۆزرایەوە

تیمەكانی بەرگری شارستانی هەولێر تەرمی گەنجێكیان لەناو زێی گەورە لەسنوری قەزای خەبات  دۆزیەوە.

 

بەرگری شارستانی هەولێر لەراگەیەنراوێكدا بڵاویکردەوە: ئێستا تیمەکانمان لە بنکەی بەرگری شارستانی قەزای خەبات تیمی ژێر ئاو تەرمێکیان دۆزیوەتەوە، ئەو بەڵگەنامەی لە گیرفانیەتی پێدەچێت کوردی ڕۆژئاوا بێت. 

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە" ئێستا تەرمەكە ڕەوانەی بە بەشی پۆلیسی قەزای خەبات كراوە، و داواش لە هاووڵاتیان دەكرێت ئەوەی دەیناسێت با ئاگاداری كەس و كاری بكاتەوە". 

 




PM:08:59:17/07/2020