لەئەنجامی تەقینەوەیەك لەگوندێكی نزیك زاخۆ شەش كەس برینداربوون

لەئەنجامی تەقینەوەیەك لە گوندی (پیربكە) لەسەر سنور لە قەزای زاخۆ شەش كەسی خێزانێك برینداربوون، لەنێو بریندارەكان باری تەندروستی دوانیان مەترسیدارە.
سەرچاوەیەكی ئەمنی لەزاخۆوە بەسپی میدیای راگەیاند خێزانێك لەكاتی چوونیان بۆ سەیران لەنزیك گوندی پیربكە تەقینەوەیەك روویداوە‌و شەش كەش برینداربوون دوانیان برینەكەیان مەترسیدارەو گەیەنراونەتە زاخۆ‌و لەوێوە بۆ نەخۆشخانەی دهۆك.
سەرچاوە ئەمنیەكە باسی ئەوەی كرد كە تا ئێستا هۆكاری ئەو تەقینەوەیە نەزانراوە، بەڵام ئەو ناوچەیە لەسەر سنورە‌و هاوكات هێزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستانیش لەو دەڤەرە ئامادەییان هەیە.
  




PM:10:19:23/05/2014