نیوەڕۆی ئهمڕۆ دووشەممە بومهلهرزهیهك به گوڕی ٣.١ پله رێختهر له قهزای خانەقین ڕوویدا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست "سپی" کەوتووە، رایگەیاند" کاتژمێر ١٢:٥٥ دەقیقەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠-٧-٢٠٢٠ لە قەزای خانەقین بومەلەرزەیەک روویدا".
بەپێی راگەیەندراوەکە، بوومەلەرزەکە ١٦ کیلۆمەتر لە قەزاکە دوور بووە و گوڕەکەی ٣.١ پلەی ڕێختەر بووەو بە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتر بووە.