وهزارتی ناوخۆی حكومهتی ههرێمی كوردستان رێنماییهكانی پڕكردنهوهی فۆرمی ئەلیکترۆنی بۆ هاتوچۆكردن له نێوان پارێزگاکانی ههرێمی کوردستان بڵاوكردهوه.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، جگە لەوەی دەسەڵاتمان داوەتە پارێزگاکان داواشمان کردووە کە بە شێوەیەکی نیزامی و لە چوارچێوەی رێکارە تەندروستیەکان لە بازگەکان کار بە سیستەمی ئەلیکترۆنی بکرێت، هەروەها بریارماندا لە هاتوچۆی نێوان پارێزگاکان ئاسانکاریی زیاتر بۆ هاوڵاتییان بکرێت و بەشێوەی ئەلیکترۆنی رێگە بە هاوڵاتییان بدرێت.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم راشیگەیاندووە" ئێستا هاوڵاتیان دەتوانن بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی رێگەپێدانی ئەلکترۆنی، لە کاتژێر ٩ بەیانی هەموو رۆژێک تاوەکو ٢ی پاشنیوەڕۆ سەردانی ماڵپەری وەزارەتی ناوخۆ بکەن".
رێنمایی پڕكردنهوهی فورم:
هاوڵاتی بەرێز
بە مەبەستی خۆپاراستن لە ڤایروسی كۆرۆنا و رێگرتن لە بەریەككەوتنی هاوڵاتیان كە هوكارە بۆ گواستنەوەی ڤایروسی كۆرۆنا، وەزارەتی ناوخۆ سیستەمی رێگەپێدانی ئەلكترونی دامەزراند كە تا بەردەوامی قەدەغەی هاتووچۆ ئەم سیستەمە كارا دەبێت، داواكارین لە هاوڵاتیانی خوشەویست ئەم رێنماییانەی خوارەوە جێبەجێ بكەن:
رێگهپێدانی هاتووچۆی فەرمانبەران:
پڕکردنوەی تەواوی زانیاری ناو ئەپلیکەیشن.
پێوستە گشت زانیاریەکانی راست و دروست بن.
دەبیت فەرمانبەر و شوفێرەکەی ناسنامەی فەرمانبەرایەکیان بێ بیت لە بازگەكان.
ئەگەر فەرمانبەر ئەندمانی خێزانی لە گەڵدابێت پێوستە ناسنامەیان پێ بێت.
كارتی زانیاری ئەو شارەی كە لیێی نیشتەجێیە پێ بێت.
رێگهپێدانی نەخۆش:
پڕکردنوەی تەواوی زانیاری ناو ئەپلیکەیشن.
پێوستە گشت زانیاریەکانی راست و دروست بن.
دەبیت پشتگیری نورینگە یان نەخۆشخانەی پێ بێت لە بازگەكان.
لەکاتی گەرانەوە بە هەمان شیوە پشتگیری چارەسەری پێ بێت.
كارتی زانیاری ئەو شارەی كە لیێی نیشتەجێیە پێ بێت.
رێگهپێدانی گشتی:
ئەم رێگهپێدانە دەدریێت لە حاڵەتی زۆر پێست بۆ ئەنجام دانی کاری بازرگانی یان کاری زۆر پێوست.
پڕکردنوەی تەواوی زانیاری ناو ئەپلیکەیشن.
پێوستە گشت زانیاریەکانی راست و دروست بن.
كارتی زانیاری ئەو شارەی كە لیێی نیشتەجێیە پێ بێت.
ئەگەر ئەو مەرجانەی سەرەوە جێ بەجێ نەکرا ئەوا لە بازگەکان رێگای گەشت کردنیان پێ نادرێت.
پێویسته شوفێر و سهرنشینان دهمامك و پهنجهوانه بهكاربهێنن له كاتی گهشت كردن به پێچهوانهوه رێگایان پێ نادرێت.
دهبێت زانیارییهكانی داواكراو به دروستی پربكرێتهوه و ههر جێوازیهك ههبێت له زانیارییهكان رێگهپێدانهكه به ههڵوهشاوه ئهژمار دهكرێت.
ئهم رێگهپێدانه ئاڵوگوری هێزه ئهمنیهكان ناگرێتهوه كه به رێنمایی و رێكاری تایبهت ئاڵوگوریان پێ دهكرێت.
کاتژمیری کارابوونی رێگەپێدان لە گەیشتنی ئیمیلی رەزامەندی دەست پێدەکات.