فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردومانی گوندێکی سەر بە ئامێدی كرد

فڕۆكە جەنگییەکانی تورکیا لەناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە تۆپبارانی گوندێکی نزیک قەزای ئامێدییان کرد.

 

بەپێی زانیارییەکان، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە فڕۆکەکانی تورکیا گوندی بێدهێی لە سنوری شارۆچکەی کانی ماسێ لە سنوری قەزای ئامێدی تۆپباران کرد.

 

ترس و دڵە راوکێ لەلای خەڵکی ناوچەکە دروستبووە، هاوکات رەز و باغ و چەند ناوچەیەکی کشتوکاڵی کراوەتە ئامانج.

 

لە ١٧ ی حوزەیرانەوە تورکیا هێرشی بەفراوانی بۆ سەر ناوچەی زاخۆ و ئامێدی دەستپێکردووەو چەندان کیلۆمەتر هاتۆتە نێو خاکی هەرێمەوە، تا ئێستا بەرپرسانی هەرێم هیچ هەڵوێستێکیان نییە، تەنها دەسەڵاتدارانی عێراق سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆمار نەبێت کە چەند جارێک ئیدانەی ئەو لەشکرکێشیەیان کردووە، بەلآم تا ئێستا ئەوانیش بەفەرمی وەک ئەو بوارە نێو دەوڵەتییەی لە نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش مافی جموجوڵێ پێدراوە، نەجولآوە ئەو هەقەی بەکارنەهێناوە.




PM:09:02:25/07/2020