نرخی تمەن جارێکی تر شکایەوە

بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٦ی تەموز نرخی دۆلار بە بەراورد بە دوێنی کەمێک دابەزیووە، بەلآم تمەنی ئێرانی سەرلەنوی دوای ئەو بووژانەوەیەی رۆژێک بە خۆیەوە بینی، دابەزیەوە.

 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

 

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٣ هەزارو ٨٥٠ دینار. دوێنێ بە ١٢٣ هەزارو ٩٠٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٢ هەزارو ٧٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٦ هەزار دینار.

 

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

 

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزارو ٥٠٠ دینارە، بەلآم دوێنێ بە ٥ هەزارو ٩٠٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ هەزارو ٧٠٠ دینار.

 




AM:10:38:26/07/2020