فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردوومانی سنووری شارۆچكەی ئامێدیان كرد لە پارێزگای دهۆك.
بەپێی زانیارییەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی سنووری گوندی بارزانكێ-یان کرد لە سنووری بامەڕنێ لە ئامێدی کرد.
تا ئێستا زیانە گیانی و مادیەکانی هاوڵاتیان نەزانراوە.
لە ١٧ی حوزەیرانەوە لەشرکێشی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێم لەناوچەکانی زاخۆ و ئامێدی و برادۆست بەردەوامەو لەهەندێک ناوچە بەقوڵی زیاتر لە ٣٠ کم هاتوونەتە خاکی هەرێمەوەو مەترسی دروستکردنی پشتێنەی ئەمنی لەو ناوچانە دەکرێت.