سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ژینگە
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
ئەستێرەکان
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی لەسەر دۆخی یەکێتی و هەرێم نامەیەکی نهێنی ئاراستەی هاوسەرۆکانی یەکێتی دەکەن
ئەنجوومەنی باڵای سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە لەلایەن کۆسرەت رەسوڵ سەرکردایەتی دەکرێت و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی کۆنیی یەکێتی گرتۆتە خۆی، لەسەر پەیوەندی لەگەڵ پارتی و پرسی پەرلەمان و دەسەڵاتەکانیان، نامەیەکیان ئاراسەتی لاهور جەنگی و بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکانی یەکێتی کردووە.
بەپێی زانیاریەکانی " سپی " لەو نامەیەدا کە بەشێکی تەرخان کراوە بۆ دۆخی پەرلەمانی کورستان، ئەنجومەنی باڵای یەکێتی داوا دەکەن پەرلەمان پەکنەخرێت و سەرۆکی پەرلەمان و فراکسیۆنەکەیان بەردەوامبن لەکاروچالاکییەکانیان، پەکخستن و پاشکەشکردن لەپەرلەمان بە قازاجی خەڵکی کوردستان نازانن.
لە چوارچێوەی پەیوەندی نێوان پارتی و یەکێتییش، ئەنجومەنی باڵای سیاسی داوا دەکەن ئەو ناهەقیانەی پارتی دەیکات بەرامبەر یەکێتی و مافەکانی بگەڕێنرێتەوە بۆ یەکێتی.
لە بڕگەیەکی تردا ئەنجومەنی باڵای سیاسی داوا دەکەن دەسەڵاتەکانیان بەپێی ئەو وتوێژەی پێشتر کردوویانە بڕیاری لەسەر بدرێت و، ئەنجومەنەکە بەتەواوی ئەو دەسەڵاتانەی داوایانکردووە دەستبەکارەنیان بکەن.
هەندێک بۆچوون ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە خۆی یەکلایینەکردنەوەی د. رێواز فایەق و پێشاننەدانی هەڵوێستێکی راشکاوانەو یەکلایی کرەوە لەسەر پەکخستنی کۆبوونەوەی پەرلەمان و، ئەو وتانەی ئەمڕۆش لە دانیشتنی پەرلەماندا کردنی، دەگەرێتەوە بۆ نزیکی ناوبراو لە ئەنجومەنی باڵای سیاسیەوە.
یەکێتی
ئەنجومەنی بالآی یەکێتی
هاوسەرۆکان
PM:03:50:27/07/2020
وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی: بە گەیشتنی بەنزین نرخەکەی دادەبەزێت
ترەمپ بەرامبەر بەکوشتنی ٥٣ هەزار خۆپیشاندەر، ئێران بە "دڕندە" ناو دەبات
یەکێک لە بریندارەکانی کۆمەڵە گیانی لەدەستدا
نرخی دینار لە کاتی داخستنی بازاڕدا دابەزی
لەبەغدا دەست بەسەر کارگەیەکی دروستکردنی درۆندا گیرا
لە ٦ مانگی رابردوودا زیاتر لە ٢٣٠ هاوڵاتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون
ئەستێرەکان
تەیلۆر سویفت و تراڤیس کێڵسی هاوسەرگیرییان کرد
تابلۆ عەدنان كەریم بۆ باوکی: شانازی دەکەم کە کچی تۆم
کیژان ئیبراهیم خەیات "ئەوین" بڵاودەکاتەوە
عەدنان کەریم نوێترین بەرهەمی بڵاوکردەوە
قادر ئینار هونەرمەندی ناسراوی سینەمای تورکیا کۆچی دوایی کرد
Spee Media