جێگری سەرۆکی هەرێم، جەعفەر شێخ مستەفا رایگەیاند " هه‌ر ده‌بێت یه‌كێتی و پارتی بگه‌نه ئه‌نجام و ڕێككه‌وتن، حه‌ز ده‌كه‌ن جارێكی تریش ده‌ست بكه‌نه‌وه به‌كوشتدانی كوڕی خه‌ڵك و وڵات كاولكردن و ئه‌مانه، هه‌ر ده‌بێت دابنیشن و له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ به‌یه‌كه‌وه چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ن و به‌یه‌كه‌وه حكومڕان بن له كوردستاندا".
لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه هاوكات جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه دەڵێت، ده‌رباره‌ی كێشه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی، ڕایگه‌یاند " له‌ڕاستیدا نازانم مه‌سه‌له‌ی ئه‌م كێشانه له‌سه‌ر چی هاتووه، به‌ڵام پارتی و یه‌كێتی به‌درێژایی مێژوو كێشه‌یان هه‌بووه، جاری وا هه‌بووه كێشه‌كان گه‌یشتۆته توندوتیژی، به‌ڵام به‌رپرسیارانه بیر له‌بابه‌ته‌كان كراوه‌ته‌وه به‌بوونی "جه‌نابی مام جه‌لال و كاك مه‌سعود" توانراوه چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه بكرێت و لێكتێگه‌یشتن ببێت و ئه‌و كێشانه سارد بكرێته‌وه هه‌تاوه‌كو گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی ڕێكه‌وتنی ستراتیژی له‌نێوان جه‌نابی مام جه‌لال و جه‌نابی كاك مه‌سعود ئیمزا بكرێت و بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".
سه‌باره‌ت به‌بڕیاری یه‌كێتی بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی كاره‌كانی له‌په‌رله‌مان، شێخ جه‌عفه‌ر ڕونیكرده‌وه" ئه‌و ڕۆژه سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد و بڕیارێكی وایدا، من له كۆبوونه‌وه‌كه نه‌بووم به‌ڵام ئه‌وه ده‌بێت له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرابێت له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك به‌بێ بنه‌ما ئه‌و بڕیاره‌یان نه‌داوه، هه‌رچه‌نده ئه‌و بڕیاره ده‌بوایه به‌شێوه‌یه‌كی تر بووایه له‌ناو په‌رله‌ماندا وه‌كو ئۆپۆزسیۆن بچنه كۆبوونه‌وه‌كانه‌وه، ئه‌وه‌ی كه به‌دڵیان نییه له‌وێ ئۆپۆزسیۆن بوونایه، دوای ئه‌وه‌ی جۆرێك لێكتێگه‌یشتن هه‌بوو له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی بوو ئه‌و بڕیاره هه‌ڵپه‌سێرن و به‌شداری بكه‌ن له كۆبوونه‌وه‌كاندا، به‌دڵنیاییه‌وه ئیشی سه‌ركردایه‌تی خۆیانه."
هه‌روه‌ها وتیشی" ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كان چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ن، ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه‌ی كه خاوه‌ن بڕیارن چونكه هه‌موو سه‌ركردایه‌تیه‌ك خاوه‌ن بڕیار نیین له‌ناو حیزبه‌كاندا ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له واجهه‌ن و خاوه‌ن بڕیارن باش بیرله‌وه بكه‌نه‌وه كه خه‌ڵكی كوردستان و هه‌رێمی كوردستان پێویستی به یه‌كێتی و یه‌كڕیزی و ته‌بایی و برایه‌تی هه‌یه، پێویستی به‌كاری خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه و ئارامی هه‌یه، پێویستی به گوزه‌رانێكی باش و ژیانێكی خۆش هه‌یه، پێویستیان به‌شه‌ڕ نییه دژی شه‌ڕه ، دژی هه‌موو ته‌شه‌نوجاتێكن ئه‌و خه‌ڵكه، له‌به‌ر ئه‌وه به‌ڕاستی ده‌بێت بیر له‌وه‌بكه‌نه‌وه ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وان ئه‌م ده‌سكه‌وته هاتۆته ده‌ست، به‌وان ده‌ستكه‌وته‌كان ده‌پارێزرێت، به‌وانیش ده‌ستكه‌وته‌كان له‌ناوده‌چن و ئارامی ئه‌م وڵاته تێكده‌چێت."
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئه‌وه‌شی وت" مێژویه‌كمان هه‌یه ، شه‌ڕی ناوخۆمان كرد، دوو ئیداره‌یی- مان كرد ، هیچ وه‌ختێك هیچمان لێی ده‌ست نه‌كه‌وت جگه له ماڵ وێرانی و ماڵكاولی هیچ شتێكمان لێی ده‌ست نه‌كه‌وت. ده‌رئه‌نجامی ئه‌و هه‌موو ئه‌زموونه‌ی كه هه‌یه ڕێكه‌وتنی ستراتیژی واژۆكرا، ئه‌وانه‌شی كه ئه‌مڕۆ لێپرسراون به‌ڕاستی ناتوانرێت بڵێت لایه‌ك تاوانباره و لاكه‌ی تریش "مه‌ڕی پێغه‌مبه‌ره" من تاتوانم ئه‌وه بڵێم چونكه چه‌پڵه به‌یه‌ك ده‌ست لێ نادرێت. جا كامیان ئه‌هوه‌نتره تۆزێك و كامیان زیاتر توندتره ئه‌وه شتێكی تره. له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر ده‌بێت یه‌كێتی و پارتی بگه‌نه ئه‌نجام و ڕێككه‌وتن، حه‌ز ده‌كه‌ن جارێكی تریش ده‌ست بكه‌نه‌وه به‌كوشتدانی كوڕی خه‌ڵك و وڵات كاولكردن و ئه‌مانه، هه‌ر ده‌بێت دابنیشن و له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ به‌یه‌كه‌وه چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ن و به‌یه‌كه‌وه حكومڕان بن له كوردستاندا."