دۆلار دابەزی.. تمەن نرخی نزمە

بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٨ی تەموز لە بازاڕەکانی دراوی کوردستان، نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دابەزینی بەخۆوە بینی، هەروەها تمەن نرخی بە نزمی ماوەتەوە.

 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

 

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٣ هەزار و٨٥٠ دینار، دوێنێ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٤ هەزار دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٤ هەزار دینارە.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٦ هەزارو ٨٥٠ دینار.

 

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

 

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ هەزارو ٧٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزارو ٥٥٠ دینار. دوێنێش تمەن هەما نرخی هەبوو.

 




AM:10:30:28/07/2020