لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانى قائیمقامیەتى سلێمانییەوە، دەست بەسەر بڕێکى زۆر دەرماندا دەگیرێت کە لەژێر چەند ناوێکى جیاوازدا و لەڕێى ئۆنلاینەوە بە خەڵک فرۆشراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەلایەن لیژنەکانى قائیمقامیەتى سلێمانییەوە، پەیوەندى بە یەکێک لە پەیجەکانى فرۆشتنى دەرمان و چارەسەرى قەڵەوى و لاوازى و چەند جۆرێکى دیکەى دەرمان دەکرێت و راستەوخۆ دواى وەرگرتنى ناونیشانى شوێنەکە، لیژنەکانى قائیمقامیەت دەست بەسەر ئەو دەرمانانەدا دەگرن.
لەوبارەیەوە، لەشکر حەمید، سەرۆکى لیژنە هاوبەشەکانى قائیمقامیەتى سلێمانى راگەیاند" ئەو دەرمانانە لە ماڵێکدا لە گەڕەکى ئازادى دانراون و لە رێگاى ئۆنلاینەوە بە هاوڵاتیان فرۆشراون، جگە لەوەش هیچ مەرجێکى تەندروستیان تێدا نەبوە و شێوازى هەڵگرتنەکەى نا تەندروست بوە".
جگە لەو دەرمانانەش، چەندین حەبى ڤیتامین (سی) بەمەبەستى بەرزکردنەوەى بەرگرى لەش بە هاوڵاتیان فرۆشراون.