سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ژینگە
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
ئەستێرەکان
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
حکومەتی هەرێم لیژنەی لێکۆڵێنەوە لەسەر نەمانی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەی رزگاری هەولێر پێکدەهێنێت
لەژێر فشاری کەسوکاری گیان لەدەستدانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی رزگاری و فشاری میدیا، حکومەتی هەرێم بڕیاری دا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوی نەمانی ئۆکسجین و گیان لەدەستدانی چوار تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی رزگاری هەولێر پێکبهێنێت.
بەپێی راگەیەندراوێکی وتەبێژی حکومەتی هەرێم کە ئەمشەو بڵاوکرایەوە، تیایدا هاتووە "سهبارهت به رووداوهكهی ئەمڕۆی نهخۆشخانهی رزگاری له ههولێر، رێزدار مهسرور بارزانی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، پارێزگاری ههولێری راسپارد لیژنهیهكی لێكۆڵینهوه و بهدواداچوون پێکبهێنێت بۆ زانینی هۆکاری کەمبوونی ئۆکسجین و له نزیكترین كاتدا ئهنجامهكانی بۆ رایگشتی رابگەیەنرێت".
هەروەها لە راگەیاندراوەکەدا کە بەناوی وتەبێژی حکومەتی د. جوتیار عادلەوە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە " حكومهتی ههرێمی كوردستان لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە چەند وڵاتێک، رێکاری پێویستی گرتەبەر کە بووە جێی ستایشی هەموولایەک و هاووڵاتییانیشی ئاگادار کردەوە لە مەترسییەکانی تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکە. بەداخەوە خەڵکانێک مەترسییەکانی ڤایرۆسەکەیان بۆ سەر ژیانی خەڵک بە هەند وەرنەدەگرت و گومان و دردۆنگیان لە ئاستی مەترسییەکانی دروست دەکرد و هاووڵاتییانیان هان دەدا بۆ سەرپێچیکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان، کەچی ئەمڕۆ هەمان ئەو کەس ولایەنانە موزایەدەی دڵسۆزی و خەمخۆری بەسەر حکومەتەوە دەکەن"!.
لە کۆتایی هاتووە " حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە ئهرك و ههوڵهكانی بۆ پاراستنی هاووڵاتییان له ڤایرۆسی كۆرۆنا و داواش لە هاووڵاتییان دەکاتەوە کە مەترسییەکانی ڤایرۆسەکە بە جیددی وەربگرن و لە پێناو پاراستنی خۆیان و خێزانهكانیان، پابهندیی رێنماییه تەندروستییەکان بن كه باشترین چارهسهرە بۆ سنووردارکردنی ئەم پەتایە".
ئەمڕۆ کەسوکاری ئەو چوار نەخۆشەی لە نەخۆشخانەی رزگاری گیانی لەدەستدا لەبەردەم نەخۆشخانەکە ناڕەزایەتیان دەبڕی و میدیاکانیش بەدەنگیانەوە چوون و لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا توانرا رای گشتی گەڵالە بکرێت و حکومەت ناچار بکات لیژنەی لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوە سازبکات.
هەولێر
نەخۆشخانەی رزگاری
کۆرۆنا
ئۆکسجین
PM:11:19:30/07/2020
وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی: بە گەیشتنی بەنزین نرخەکەی دادەبەزێت
ترەمپ بەرامبەر بەکوشتنی ٥٣ هەزار خۆپیشاندەر، ئێران بە "دڕندە" ناو دەبات
یەکێک لە بریندارەکانی کۆمەڵە گیانی لەدەستدا
نرخی دینار لە کاتی داخستنی بازاڕدا دابەزی
لەبەغدا دەست بەسەر کارگەیەکی دروستکردنی درۆندا گیرا
لە ٦ مانگی رابردوودا زیاتر لە ٢٣٠ هاوڵاتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون
ئەستێرەکان
تەیلۆر سویفت و تراڤیس کێڵسی هاوسەرگیرییان کرد
تابلۆ عەدنان كەریم بۆ باوکی: شانازی دەکەم کە کچی تۆم
کیژان ئیبراهیم خەیات "ئەوین" بڵاودەکاتەوە
عەدنان کەریم نوێترین بەرهەمی بڵاوکردەوە
قادر ئینار هونەرمەندی ناسراوی سینەمای تورکیا کۆچی دوایی کرد
Spee Media